ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق یەکەم دانشتنیان لە ساڵی تازە ئەنجامدا
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق یه‌كه‌م دانیشتنی ئاسایی خۆی له ساڵی نوێ‌دا به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران سازكرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد، تێدا دواپێشهاته‌كانی عێراق و چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ تاووتوێكران.
سوودانی له‌دانیشتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به گرنگترین پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان دا، كه حكومه‌ت ده‌یه‌وێت له‌م ساڵه‌دا جێبه‌جێی بكات، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی لهرژدبوونی حكومه‌ت كرده‌وه، بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی، كه ئامانج لێی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه جۆراوجۆره‌كانه له كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كاندا.
سه‌باره‌ت به پرسی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و ئه‌وانه‌ی به پاره‌ی رۆژانه له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت كارده‌كه‌ن، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا له‌ناو پرۆژه یاسای بودجه‌ی فیدراڵیدا بۆ ساڵی 2023 جێیان بكرێته‌وه و بكرێن به هه‌میشه‌یی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له‌باره‌ی پرسی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پشتگیریكردن له تیرۆر و دانانی سنوورێك بۆ ئه‌م كارانه، گفتوگۆی كرد، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی دروستده‌كات.
میدیا مەگەزین