رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

محه‌ممه‌د شیاع سوودانی: پشکی مووچە لە بودجەدا لە 41 ترلیۆن دینارەوە بۆ 62 ترلیۆن دینار زیادکراوه

دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی گرێدا و تێیدا ئاشكرایكرد، پشکی مووچە لە بودجەدا لە 41 ترلیۆن دینارەوە بۆ 62 ترلیۆن دینار زیادکراوه.

ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 3ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، ساڵی 2023 ساڵی خزمەتگوزاری دەبێت.

هه‌روه‌ها سوودانی راشیگه‌یاند، حکومەت گرنگی زیاتر به کەرتی تەندروستی دەدات، لە بودجەی ئەمساڵدا 100%ـی دەرمانی نەخۆشخانەکان دابیندەکرێت و بیمەی تەندروستی بۆ ئێمه بژاردەیەکی ستراتیژییه.

له‌باره‌ی به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییانه‌وه‌ سوودانی گوتی: “بابەتەکانی پسوولەی خۆراک لەم مانگەدا بۆ چینی پاراستنی کۆمەڵایەتی باشتردەکرێت”.

ده‌شڵێت: “پشکی مووچە لە بودجەدا لە 41 ترلیۆن دینارەوە بۆ 62 ترلیۆن دینار زیادکراوه”.

هۆشداریشیدا، كه‌ فەرمانی راوەدوونان بۆ داواکراوانی دۆسیەی دەستەی باج بە پۆلیسی ئینتەرپۆل دراوه‌ و گوتی : “لەگەڵ دادگای تایبەت، بەدواداچوون بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان دەکەین”.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌،  گۆڕانکارییەکانی بەهای دۆلار، دەرفەتێکە بۆ چاکسازی و رێگری لە قاچاخچێتی دراو ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە دۆسییەی قاچاخی نەوتدا قۆناغێکی باشمان بڕیووە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button