رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

ژمارەی دانیشتوانی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا دێت

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دوایین ئاماری ساڵی 2022ـی بڵاوکردەوە، کە بە گوێرە خەمڵاندنەکانی دەزگای ناوەندی بۆ ئامار ژمارەی دانیشتووان بۆ سەرووی 42 ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە.

لە داتاکاندا هاتووە ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتووە 42 ملیۆن و 248 هەزار و 883 کەس، هەروەها رێژەی گەشەی دانیشتووان لە ساڵی رابردوو سەدا 2.5 بووە.

لە داتاکاندا هاتووە، رەگەزی نێر سەدا 50.5 و رەگەزی مێ سەدا 49.5ـی ژمارەی دانیشتووانیان پێکهێناوە، هەروەها بە درێژایی ساڵی رابردوو ملیۆنێک و 310 هەزار کەس لە دایکبوونە و لە بەرامبەردا 236 هەزار و 469 کەس گیانیان لە دەستداوە.

بە گوێرەی داتاکاندا، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ژێر 15 ساڵانە رێژەی سەدا 40.5ـی دانیشتووانیان پێکهێناوە، هەروەها هێزی کاریش کە لە 15 بۆ 65 ساڵە سەدا 56.5 ـی دانیشتووانی پێکهێناوە، کەسانی سەرووی تەمەن 65 ساڵیش سەدا 3.1ـی دانیشتووانیان پێکهێناوە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button