ئێران وەک کاردانەوەیەک لەهەمبەر بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری عەلی خامنەیی، پەیمانگای توێژینەوەی فەڕەنسیی لە تاران داخست.
تاران بەهۆی بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرێک لەسەر عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە گۆڤاری فەڕەنسیی “گاڵتەئامێز”، چارلی ئیبدۆ پەیمانگای توێژینەوەی فەڕەنسیی لە تاران داخست.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، کردەوەی گۆڤارە فەڕەنسییەکەی شەرمەزار کردووە و دەڵێت، “گۆڤارەکە سوکایەتی دەکات” و حکومەتی فەڕەنساش بەرپرسیارە لەو کارانە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئێران چاو بە پەیوەندییە کلتوورییەکانی لەگەڵ فەڕەنسا دەخشێنێتەوە و وەک یەکەم هەنگاو کە دەگیرێتەبەر کۆتایی بە کار و چالاکییەکانی پەیمانگای توێژینەوەی فەڕەنسیی لە تاران دەهێندرێت.
گۆڤاری چارلی ئیبدۆ وەکو بەشێک لەو پێشبڕکێیەی کە مانگی رابردوو بۆ پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران دەستی پێ کردبوو، کاریکاتێری لەسەر رابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی بڵاوکردبوویەوە.
میدیا مەگەزین