لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار کەس لە سوریا دەستگیرکراون
لە ساڵی روبردوودا زیاتر لە دوو هەزار کەس لە سووریا دەسگیرکراون و نزیکەی 300 کەسیش رفێندراون.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، ساڵی 2022 له سه‌رانسه‌ری سووریا دوو هه‌زار و 289 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه جیاجیا كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و 298 كه‌سیش رفێنراون.
بەپێی داتاکانی روانگه‌ی سووری، زۆرترین ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان و رفێنراوه‌كان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سووریا بووه، كه 986 كه‌س له‌و سنوورانه ده‌ستگیركراون.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دژبه‌رانی رژێمی سووریا و توركیا، 962 كه‌س ده‌ستگیركراون، كه زۆرینه‌یان به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر بووه له رۆژئاوای كوردستان.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باسی له‌وه‌شكردووه، له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده 293 كه‌س ده‌ستگیركراون و چاره‌نووسی 68 كه‌سیشیان نادیاره.
میدیا مەگەزین