کوردستانگرنگ

کەسێک هاوکارییە دارایەکانی نەخۆشخانەی هیوای دزیوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوای سکاڵای خاوەنی دەرمانخانەیەک لەنێو بازاڕی قەزای کەلار کەسێکیان دەستگیرکردووە، دەشڵێت، “دوای لێکۆڵینەوە دانی بەوەدا ناوە شەش ملیۆن دیناری لە دەرمانخانەکە دزیووە، جگە لە بڕینی چەندین شوێنی دیکە و پارەی هاوکاری نەخۆشخانەی هیواشی دزیووە.”

علی جەمال قدووری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان ئەمڕۆ پێنج شەمە توانیان لە رێگەی کامێرای چاودێریەوە تۆمەتبار بناسنەوە و دەستگیری بکەن.

دەشڵێت، “دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە کە بڕی شەش ملیون دیناری لەنۆرینگەی ناوبراو دزیوە و لە چوار نۆرینگە و تاقیگەی دیکە لە گەڕەکەکانی سیروان، شەهیدان، فەرمانبەران دزیکردووە بەوتەی خۆی تەنانەت پارەی نێو سندوقی هاوکاری نەخۆشخانەی هیواشی دزیوە کە تایبەتە بەنەخۆشێکانی شێرپەنجە”.

باسی لەوەشکردووە، تۆمەتبار بۆ شاردنەوەی خۆی لە کامێراکان قژی دەستکردی بەکارهێناوە و بەچەند جۆرێک شێوەی خۆی گۆڕیوە و پێشتریش بەتۆمەتی دزیکردن سێ ساڵ زیندانی کراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تۆمەتبار دانیشتووی ناحییەی رزگاریە سەر بەقەزای کەلار و لەدایکبووی ١٩٧٧ە و لەئێستا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤٦ بەندکراوە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button