
یەکەکانی بەرگری شارستانی موسڵ رایگەیاند، بەهۆی رووخانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونەوە کەسێک گیانیلدەستداوە.
پاش ئەوەی ئەمڕۆ باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە موسڵ کە نیوەی تەواوکرابوو رووخا یەکەکانی بەرگری شارستانی ئەو پارێزگایە رایگەیاند، تەرمی کەسێکیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکەدا دەرهێناوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، تاوەکو ئێستا هێزەکانیان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی لە باڵەخانەکەدا بوون بەڵام جگە لەو تەرمە هیچ تەرمێکی دیکەیان نەدۆزیوەتەوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کە هێشتا کاری تێدا دەکرا لە سەنتەری شاری موسل روخا.
میدیا مەگەزین
Facebook Comments Box