ڕۆژی چوارشەم لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بانگێشتی چەند ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی كراوە تا لەبارەی هەڵبژاردنەكانی ناو یەكێتی و گۆڕینی پَڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە و رووداوەكانی هەشتی تەمووز پڕسیاریان لێ بكرێ، ئەمەیش هەمووی پێچەوانەی بەرژەوەندییەكانی بافڵ قسەی تێدا كراوە.
دوای رووداوەكانی هەشتی تەمووز، چەند ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی لە حزبەكە دەركران، بەڵام ئەوان بەردەزوام خۆیان بە خاوەنی یەكێتی زانی و چەندین سكاڵایان تۆمار كرد، لە ئێستەیش یەكێك لە سكاڵاكان بە توندی دژی بافڵ كاری لەسەر دەكرێ، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق هاتووەتە دەنگ.
میدیاكانی سلێمانی بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو كۆمەڵێك راپۆرتیان لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەكێتی و دواین پێشهاتەكان بڵاو كردەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاو كراوەتەوە، لە كۆمسیۆنی عێراق چوار ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ئامادەبوونە و شاهێدیان دژی بافڵ داوە.
ئەو میدیایانە ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، لە بەرژەوەندی لاهوور شێخ جەنگی لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان وتەیان لێوەرگیراوە، بەمەیش دۆخی بافڵ بە تەواوی شڕە، چونكە پێشبینی دەكرێ، لەو مانگ لەبارەی ئەو بابەتە كۆمسیۆن كۆ بوونەوەیەك ئەنجام بدات.