کوردستانگرنگ

مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە کاکەیەکان دەکات

بەبۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس، مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە پێکهاتەی کاکەیی (یارسانەکان) دەکات.

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی مەسعود بارزانیدا هاتووه‌: هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان، هەمیشە بۆنە و جەژنەكانیان لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامی و دوور لە ناخۆشی و  نەهامەتیدا بکەنەوە.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مەسعود بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران (جەژنی قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەمیشە بۆنە و جەژنەكانیان لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامی و دوور لە ناخۆشی و  نەهامەتیدا بکەنەوە.

لەو بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.

بمێنن لە خێر و خۆشیدا.

مسعود بارزانی

7ی کانوونی دووەمی 2023

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button