ئابووریکوردستانگرنگ

بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەدا، جارێکی دیکە بەهای دینار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دابەزی، بە جۆرێک لە هەردوو بۆرسەی کیفاح و حارسییە بەهای 100 دۆلار گەیشتە 157 هەزار و 200 دینار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش بەهای 100 دۆلار بۆ 156 هەزار و 850 دینار بەرزبووەوە.

کۆمپانیای تاک نرخ رایگەیاند، بەهۆی دەنگۆکان بە گرانبوونی بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق، بازاڕ شێواوە و خواست بۆ دۆلار زیادیکردووە، هاووڵاتییان روویان لە کڕینی دۆلار کردووە لە ترسی ئەوەی نرخەکە زیاتر بەرزبێتەوە، ئەوەش وایکردووە خواست لە خستنەڕوو زیاتر بێت و بەردەوام نرخەکەی هەڵبکشێت.

کۆمپانیای تاک نرخ هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، بۆ حەواڵەکردنی دۆلار لە هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی عێراق دەگەڕێنێتەوە، لە هەمانکاتدا بانکی ناوەندیش خستنەڕووی دۆلاری بەراورد بە رابردوو کەمکردووەتەوە، کە وایانکردووە بڕی دۆلار لە بازاڕەکان کەم بێت و بەشی خواستی بازاڕ نەکات، لە ئەنجامدا نرخەکەی بەرزبێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا بانکی ناوەندی عێراق دووپاتیدەکاتەوە کە پابەندن بە سیاسەتی نەختینەیی و بە هیچ شێوەیەک لە پلانیاندا نییە نرخی دۆلار بەرزبکەنەوە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button