داعش دوو هاووڵاتی عێراقی له‌سێداره ده‌دات
داعش دوو هاووڵاتی عێراقی له‌سێداره ده‌دات، كه به‌ر له ساڵێك و 7 حه‌وت مانگ له پارێزگای دیاله رفێندرابوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیاله رایگه‌یاند، رێكخراوی داعش دوو كه‌سی له‌سێداره داوه، كه به‌ر له ساڵێك و حه‌فت مانگ له ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی سه‌عدیه له باكووری پارێزگای دیاله رفێندرابوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: له هاوینی ساڵی 2021 چه‌كدارانی داعش به جلی سه‌ربازییه‌وه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی موختاری گه‌ڕه‌كی ره‌بیع له ناحیه‌ی سه‌عدییه و كوشتیان و كوڕی موختاریشیان رفاند، ئه‌وكات دراوسێیه‌كی ماڵی موختار وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رزگاركردنی كوڕی موختار، به چه‌كدارانی داعشی گوت: ئه‌و سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانه، به‌ڵام نه‌یتوانی رێگریان لێ بكات و ئه‌ویشیان له‌گه‌ڵ كوڕی موختاره‌كه رفاند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا زانیاری له‌باره‌ی له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو هاووڵاتییه له پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی سه‌ر به داعش بڵاوبوونه‌ته‌وه و ئێستاش لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی شوێنی له‌سێداره‌دانیان و سه‌رچاوه‌كانی وێنه و ڤیدیۆی تاوانه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
کاردانەوەی جموجوڵەکانی ئەمدواییانەی داعش لە پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک، ئاستی ناخۆی تێپەڕاند و ئێستا پێگە جیهانییەکان هۆشداری گەڕانەوەی دێوەزمەی داعش بەشێوەیەکی فراوان دەدەن.
لەو چوارچێوەیەدا، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی، هەنگاوەکانی ئەمدواییانەی داعش وەک سەرەتایەک بۆ خۆڕێکخستنەوەی ئەو گرووپە وەسفکرد.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ نووسیویەتی، داعش لە دۆخی خۆ بەهێزکردنەوەدایە و پلان و ستراتیژی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان بەتایبەتی لە کەرکوک و دیالە گۆڕیوە و ئەوەی ئێستا دەیکات، هیچ نییە جگە لە دەستپێکێک بۆ هێرشی فراوانتر و لێدانی زەبری کوشندەتر لە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
میدیا مەگەزین