سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: حوکومەت کار بۆ چەسپاندنی مافی پێکهاتەکان دەکاتەوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، مافی پێكهاته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور پارێزراوه و حكومه‌ت كار بۆ چه‌سپاندنی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دیدارێكى له‌گه‌ڵ شاندێكی نوێنه‌رانی پێكهاته‌ی ئێزیدی ئه‌نجامدا، شانده‌كه ژماره‌یه‌ك داواكارییان له سێكته‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری، بژێوی و ئه‌منیی تایبه‌ت به ناوچه‌كانیان خسته به‌رده‌م سوودانی.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و جه‌ختی له جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له بواری پارێزگاریكردن له مافی پێكهاته‌كان كرده‌وه، له‌نێویشیاندا پێكهاته‌ی ئێزیدی، كه له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش رووبه‌ڕووی دڕندانه‌ترین تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی بوونه‌ته‌وه.
سوودانی گوتی: “مافی پێكهاته‌كان پارێزراوه و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور حكومه‌ت كار بۆ چه‌سپاندنی ده‌كات”.
میدیا مەگەزین