کوردستانگرنگ

نرخی عومرە بۆ هاوڵاتیانی هەریمی کوردستان کەم دەکریتەوە

وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودیه‌ له‌ كۆربه‌ندی حه‌ج و عومره‌ له‌ جه‌دده‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یانه‌وێت ئاسانكاری زۆر بۆ حاجیان و عومره‌كاران بكه‌ن و ئه‌ویش به‌ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین رێنمایی و رێككاری نوێ.

کاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌مكرده‌وه،‌ كه‌ وه‌كو بیمه‌ له‌ عومره‌كاران و حاجیان وه‌رده‌گیرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ بڕی پاره‌ی بیمه‌ی عومره‌كاران له‌ 235 ریاله‌وه‌ بۆ 89 ریال كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ سه‌رووی 55 هه‌زار دیناری عێراقی ئەمەش كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر نرخی عومره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو جیهان.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ 9/1/2023، له‌ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ كۆربه‌ندی حه‌ج و عومره‌ دەستیپێکرد،‌ بڕیاره‌ سێ رۆژ به‌رده‌وام بێت و تێدا نوێترین بڕیار و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج وعومره‌ ده‌خرێنه‌ڕوو.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button