ئەگەر شەوانە پرخەت هەیە ئەم کارانە بکە
پزیشكان و شاره‌زایان بۆ رزگاربوون له ده‌ست پرخه‌پرخ له كاتی خه‌و، ئه‌م رێگه‌یانه‌یان دیاریی كردووه:
1ـ زۆی كێش و قه‌ڵه‌وی مرۆڤ یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی پرخه‌ی خه‌و، ئه‌گه‌ر پرخهكانتان هه‌ناسه ته‌نگی له‌گه‌ڵدا بێ، ئه‌مه نیشانه‌ی به‌رزی فشاری خوێنه، له‌و كاته‌دا پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، تا له ته‌ندروستیتان دڵنیا ببنه‌وه.
2 – كاتێك به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكارێكی ته‌ندروستی هه‌بێ، له‌كاتی خه‌وتندا پرخهتان هه‌بێ، ئه‌وا به‌هۆی سه‌رین و پێخهفهوهیه، بۆیه باشتره به‌تایبه‌ت سهرینهكانتان بگۆڕن، سه‌رینی نه‌رم پرخه پرخ زیاتر ده‌كات، بۆیه چاكتر سه‌رینێكی به‌رز و تۆزێ ره‌ق هه‌ڵبژێرن.
3 ـ كۆ ئه‌ندامی هه‌رس پێوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ پرخه‌ی خه‌و هه‌یه، بۆیه ده‌بێ له كۆئه‌ندامی هه‌رستان دڵنیا بن و تووشبوونی ئه‌ندامه‌كانی كۆ ئه‌ندامی هه‌رس به هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك هۆكارێكی سه‌ره‌كی ده‌بێ بۆ دروستبوونی پرخه‌ی خه‌و.
4ـ خواردنی حه‌بی خه‌و یه‌كێكه له هۆكاره به‌هێزه‌كانی دروستبوونی پرخه‌ی خه‌و، بۆیه پێویسته له حه‌بی خه‌و دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كهمخهویشتان هه‌یه، ئه‌وا سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، تا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست چاره‌سه‌ری كهمخهویتان بكه‌ن، نه‌ك له رێی حه‌بی خه‌وه‌وه.
5ـ مرۆڤ له‌گه‌ڵ گۆڕینی وه‌رزه‌كاندا به‌جۆرێ له جۆره‌كان تووشی هه‌ندێ نه‌خۆشی و سستی و بێتاقه‌تی ده‌بێ، هه‌ندێك كه‌س له‌گه‌ڵ گۆڕینی وه‌رزه‌كاندا لووتیان ده‌گیرێت، ئه‌مانه پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن ،چونكه ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كیی پرخه‌ی خه‌وه.