ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا وەڵامی پرسیارێکی شەرمەزارکەر دەداتەوە کە لەلایەن رۆژنامەنووسێکەوە سەبارەت بە هاوسەرگیرییەکەی لێی دەکرێت.
رۆژنامەنووسەکە کە توشبوویەکی ئۆتیزمە و لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لە پاریس، پرسیارێکی ئاراستەی ماکرۆن کرد و پێی وت “تۆ سەرۆکیت، پێویستە ببیتە نموونە و هاوسەرگیری لەگەڵ مامۆستاکەت نەکەیت!”.
ماکرۆن دوای ئەوەی پرسیارەکە دەخوێنێتەوە بە پێکەنینەوە دەڵێت “رۆژنامەنووسان ئاسایی نین، ناسراویشن بەوەی پرسیاری لەمجۆرە بوێرانە دەکەن”.
سەرۆکی فەرەنسا لە وەڵامی پرسیارەکە گوتی “تۆ خۆشەویستەکەت هەڵنابژێریت، لە راستیدا ئەو مامۆستای من نەبوو، شانۆی فێردەکردم، ئەمەش گرنگ نییە”.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا (45 ساڵ) و بریجیت (69 ساڵ) لە قوتابخانەی ئامادەیی (لا پرۆڤیدێنس) چاویان بەیەکدی کەوتووە، لەو کاتەدا بریجیت مامۆستای ئەدەب بووە و ماکرۆن قوتابی بووە.
میدیا مەگەزین