پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند، پیاوێک لە وێستگەی شەمەندەفەری گار-دینۆرد لە پاریس بە چەقۆ هێرشیکردە سەر هاووڵاتیان و شەش کەس بە سووکی برینداربوون.
جەختیشیکردەوە، لە وێستگەکە تەقەیان لە تاوانبارەکە کردووە و بە برینداری دەستگیریانکردووە.
بە گوێرەی پۆلیسی فەرەنسا، هێرشەکە تیرۆریستی نییە و وەک هێرشی چەقۆ مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و لێکۆڵینەوەکانیش لە هۆکاری رووداوەکە بەردەوامن.
ئەمە دووەم رووداوی هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانە لە پاریس کە لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا روویاندابێت.
یەکەم رووداوی هێرشکردنیش له نیوهڕۆی شهممه (24ـی كانوونی یهكهم/ دیسهمبهری 2022) بوو، کە هاووڵاتییهكی فهرهنسی (تەمەن 69 ساڵ)، بە چەکەوە هێرشیکردە سەر ئارایشتاگەیەک و ناوەندی کولتووری (ئەحمەد کایا) له پاریس، لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی کورد کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، دواتریش هێرشکارەکە دەستگیرکرا.
میدیا مەگەزین