به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك ده‌گۆڕدرێت و وابڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو محه‌ممه‌د كه‌مال وه‌ك به‌رپرسی نوێی لقی سێی پارتی له كه‌ركووك ده‌ستبه‌كاربێت.
له‌درێژه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ئۆرگانه‌كانی پارتی له دوای كۆنگره‌ی 14ـی ئه‌و حزبه كه سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022 له شاری دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، محه‌ممه‌د كه‌مال، له شوێنی محه‌ممه‌د خورشید وه‌ك به‌رپرسی لقی سێی پارتی له كه‌ركووك ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (12ـی كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایری 2023)، محه‌ممه‌د كه‌مال راگه‌یاند، له‌سه‌ر بڕیار و راسپارده‌ی مەسعود بارزانی، هه‌فته‌ی داهاتوو له پۆستی به‌رپرسی لقی سێی پارتی له كه‌ركووك ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
به‌رپرسی نوێی لقی سێی پارتی له كه‌ركووك جه‌ختی له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان كرده‌وه و سەبارەت بەگەڕانەوەی بارەگای لق بۆ كەركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لەماوەیەكی نزیكدا دەگەڕێینەوە كەركووك و خزمەتی خەڵك دەكەین.
محەممەد كەمال لەساڵی 2010 تاوه‌كو 2017، بەرپرسی لقی سێی پارتی بووە لە كەركووك ، هه‌روه‌ها سەرۆكی لیستی برایەتی كەركووكیش بووە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، دوای پێنج ساڵ جارێكی دیكە پۆستی بەرپرسی لقی سێی وه‌رده‌گرێته‌وه.
میدیا مەگەزین