کوردستانگرنگ

بافڵ تاڵه‌بانی بە پاره‌ی خەڵکی سلێمانی لە به‌غدا کۆشک و زەوی دەکڕێت

پاره‌یه‌كی زۆر لەلایەن بافڵ تاڵەبانیەوە له‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌چێت بۆ به‌غدا و یان کۆشک و زەویی گرانبەهای پێدەکڕێت یان کاری سەفەقاتی جۆراوجۆری پێ دەکرێ.

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدەگەیەنێت‌ كه‌ ”به‌رپرسیاری یه‌كه‌م له‌و دۆخه‌ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتییه،‌ كه‌ خۆیشی به‌شێكه‌ له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له‌ سلێمانییه‌وه‌ دەكرێ و پاره‌ی داهاتی ئەو شارە لە شوێنی تر و بۆ شتی تر خەرج دەکرێ.”

راشیدەگەیەنێت، کە هه‌ر رۆژه‌ و قه‌یرانێكی نوێ روو له‌ شاری سلێمانی ده‌كات، به‌تایبه‌ت پرسی دیارنه‌مانی پاره‌ی بانكه‌كان، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری خانه‌نشین له‌ سلێمانییه‌وه‌ مووچه‌كانیان ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ هەولێر، چونكه‌ داهاتی ئەو شارە و پاره‌ی خەڵکی سلێمانی له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه‌ ده‌برێته‌ ده‌ره‌وه‌ و له ‌به‌غدا كاری سیاسیی پێ ده‌كات و کۆشک و زەویی گرانبەهای پێدەکڕێت، هاوكات له‌سه‌روبه‌ندی ده‌نگدان بۆ سه‌ركۆماری عێراق، پاره‌یه‌كی زۆر له‌لایەن بافڵ تاڵەبانیەە لە سلێمانییه‌وه‌‌ برا‌ بۆ بەغدا بۆ ئه‌وه‌ی کەمپین و لۆبی بۆ کاندیدی خۆی بکاتدواجار ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ سلێمانی لێ كه‌وته‌وه‌ و ناچار خه‌ڵكی سلێمانی رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای روونكردنه‌وه‌یان له‌ بافڵ تاڵه‌بانی كرد. دوای بردنی پاره‌كانیان ده‌ست كرا به‌ سووتاندنی دارسنۆبه‌ره‌كانی سلێمانی و دواتر دروستكردنی پرۆژه‌ی حزبی و بردنی دووباره‌ پاره‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ بۆ به‌غدا، بۆ دروستكردنی لۆبیی حزبی.

لەمبارەیەوە خدر مه‌نتك، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند: ”بافڵ تاڵه‌بانی به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه‌ له‌ بردنی سه‌روه‌ت و سامانی شاری سلێمانی بۆ دروستكردنی لۆبی سیاسی له ‌به‌غدا، ئه‌و پارەیه‌ی له‌ سلێمانییەوە بۆ مووچه‌ی خه‌ڵك په‌یدا ده‌كرێت، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی نادیار ده‌برێته‌ ده‌ره‌وه‌ و خه‌ڵكیش ناچار ده‌بێت ته‌ماشای یارییه‌ قێزه‌ونه‌كانیان بكه‌ن، هه‌رجارێك كه‌ پاره‌یه‌كی زۆر له‌ سلێمانی ده‌برێته‌ ده‌ره‌وه،‌ سیناریۆی جیاواز دروست ده‌كرێت، ماوه‌یه‌ك به‌هۆی دیارنه‌مانی پاره‌ی بانكه‌كانه‌وه‌ هاتن پرسی هێرشكردنه‌ سه‌ر حكوومه‌تیان كرده‌ ئامانج، گوایه‌ پاره‌ی سلێمانی نادات، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیری بچێته‌وه‌ چییان كردووه‌، دواتر هاتن سنۆبه‌ره‌كانیان سووتاند و زه‌وییه‌كانیان كرده‌ پرۆژه، ئینجا‌ هاتن پاكتاوی حسابی سیاسیی ناوخۆیان كرد و گوتیان ئه‌مه‌ گرووپێكی دیكه‌ی ناو یه‌كێتی ئه‌و كاره‌یان كردووه‌ و ئێمه‌ راستمان كردووه‌ته‌وه،‌ دواتر پرسی نه‌مانی خزمه‌تگوزاری و شكستی تیمی ئه‌وان له‌ حكوومه‌ت و دیارنه‌مانی پاره‌ له‌ سلێمانی سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌، هاتن به‌ سیناریۆی قێزه‌ون و تیرۆكردنی خه‌ڵك له‌ هه‌ولێر، ویستیان خه‌ڵكی سلێمانی فۆكس له‌سه‌ر ئه‌و پاشاگه‌ردانی و دزی و فزیه‌یان نه‌كات.“
راشیگەیاند: ”سه‌رجه‌م ئه‌م وێرانكارییانه‌ له‌ سلێمانی یه‌كێتی ده‌یكات و پاره‌ی خه‌ڵكی سلێمانی ده‌برێت بۆ به‌غدا، بۆ كڕینی ده‌نگی خه‌ڵك و ڤێلا و خانوو و زه‌وی، بافڵ تاڵه‌بانی لێی به‌رپرسیاره،‌ چونكه‌ ئه‌و نه‌یتوانیووه‌ ئیداره‌یه‌كی باشی سلێمانی بكات، ناچار به‌ دروستكردنی سیناریۆی جۆراوجۆر ده‌یه‌وێت خه‌ڵك باسی ئه‌و به‌هه‌ده‌ردانه‌ نه‌كات، جیاله‌وه‌ش، ئه‌و پاره‌ی له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ مووچه‌ ده‌چێته‌ سلێمانی، له‌وێ ده‌یانه‌وێت به‌ ئاره‌زووی خۆیان یاریی پێوه‌ بكه‌ن، به‌جۆرێك، هه‌ندێك جار مووچه‌ی خه‌ڵك دواده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌پشته‌وه‌ پاكتاوی حسابیی خۆیانی پێ بكه‌ن، كه‌ له ‌رێگای بانكه‌كانیانه‌وه‌ ده‌یكه‌ن.“
ئەو په‌رله‌مانتاری پارتی لە بەغدا، ئاماژەی بەوە کرد: ”چه‌ند ساڵه‌ پاره‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ بۆ پرۆژه‌كان له‌ سلێمانی خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام پاره‌كە دیار نامێنێت، ئه‌وه‌تا رێگای جووتسایدی كه‌لار بۆ سلێمانی چه‌ند ساڵە كاری تێدا ده‌كه‌ن، پاره‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێت و كه‌س نازانێت ئه‌مه‌ چی بوو بۆ ته‌واو نه‌بوو؟ پرۆژه‌ هه‌یه‌ له‌ سلێمانی زیاتر له‌ جارێك پاره‌ی بۆ خه‌رج كراوه‌، كوان پرۆژه‌كان‌ ئه‌ی پاره‌كه‌ی چی لێهاتووه‌؟.

هاوكات، شوان زراری، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: ”بافڵ تاڵه‌بانی شكستی هێناوه‌ له‌ ئیداره‌دانی حزبه‌كه‌ی و كۆنترۆڵكردنی ئارامی سلێمانی، له‌و رۆژه‌وه‌ حوكمی وه‌رگرتووه‌ دزی و تاڵانی و پاره‌ خواردن له‌ سلێمانی زۆر بووه‌ پاره‌ له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ هه‌موو شوێنێك دەڕوات ته‌نیا بۆ حكوومه‌ت نه‌بێت، بۆ قاچاغ، بۆ ساغكردنه‌وه‌ی پرسی سیاسی له‌ به‌غدا، بۆ كڕینی ڤێلا، ئه‌ی بۆچی پاره‌ بۆ شاری سلێمانی و خەڵکەکەی نییه‌؟ خاڵی دواتر، وه‌ك گرووپی مافیا ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر داهاتی سلێمانی و یاری به‌ پرسی گاز و هاورده‌ و نارده‌كاری به‌و شاره‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌س ناپرسێ كوا داهاتی مه‌رزه‌كان؟ كوا داهاتی فرۆشتنی ئه‌و هه‌موو شتانه‌ له‌ سلێمانی و بۆ پاره‌كە ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت، بۆ ئەوەی بەسەر دابه‌ش بكرێت.“

ئه‌وه‌شی خسته‌ روو: ”ده‌بێ روونكردنه‌وه‌ بدرێت سەبارەت به‌وه‌ی ئه‌مانه‌ چی ده‌كه‌ن له‌ به‌غدا ئه‌وه‌نده‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن؟ ده‌یانه‌وێت به ‌پاره‌ی سلێمانی چییان ده‌ست بكه‌وێت له‌ به‌غدا، هه‌ر خۆیان نه‌بوون داوایان له‌ به‌غدا كرد وه‌ك هەرێمێکی سه‌ربه‌خۆی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سلێمانی بكات؟ ئه‌ی بۆچی پێیان نه‌كرا؟ ئه‌ی بۆچی نه‌یانتوانی ته‌نانه‌ت له‌وباره‌وه قەناعەت به ‌به‌غدا بهێنن‌؟ ئێستا ده‌یانه‌وێت به ‌پاره‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار و نەداری سلێمانی چییان له‌ به‌غدا ده‌ست بكەو‌ێت.“

هاوكات كه‌ریم عه‌لی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، گوتی: “ده‌بێت به‌رپرسانی ئه‌م زۆرنه‌ واز بهێنن لە به‌لاڕێدابردنی داهات و داهاتی سنووره‌كان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت و حكوومه‌ت داهاتی گشتی رێكی بخات و بیداته‌ په‌رله‌مان، په‌رله‌مان چاودێریی خه‌رجییه‌كان بكات و له‌ رێگای وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ دەست بە ئاوه‌دانی بكرێته‌وه‌”.

جەختیشی كردەوە: “مانای نییه‌ له‌ زاخۆ پاره‌ هه‌یه‌ له‌ سلێمانی نییه‌، ئەی پاره‌ی سلێمانی چی لێهات؟ كێ ده‌یبات و كێ ده‌یدزێت؟ ئه‌مه‌یه‌ گرفته‌كه،‌ داهات له‌ سلێمانی زۆره‌، به‌ڵام ئیداره‌دانی خراپه‌، دوو مانگه‌ بەڕێوەبەری بانكه‌كانی سلێمانی گۆڕاوه،‌ ئێستا مووچه‌ گرفتی نییه‌، هه‌ندێك پرۆژه‌ی بچووك كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ كار و پاره‌ زۆره‌ و داهات زۆره‌، به‌ڵام دزییه‌كی بێ وێنه‌ له‌ سلێمانی هه‌یه‌، دزییەكه‌ ئابڕووی هه‌موو ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ی بردووه‌”.

كه‌ریم عه‌لی، راشیگه‌یاند: “حسابی یه‌ك كۆمپانیای په‌روێزخان بۆ خه‌ڵكی گه‌رمیان دابنرێت، داهاتی یه‌ك رۆژی مه‌رزی په‌روێزخان بۆ مانگی 2ی ئه‌مساڵ یەك ملیار و 600 ملیۆن دینار بووه،‌ له‌و پاره‌یه‌ چه‌ك و نه‌قد بەبێ دواكه‌وتن 350 ملیۆن دینار رۆژانه‌ دراوه‌ته‌ كۆمپانیاكان، له‌و پارەیە 300 نا، 200 ملیۆن دینار رۆژانه‌ بۆ گه‌رمیان دانێ، ساڵێكی‌ دیكه‌ ئه‌گه‌ر رێگای گه‌رمیان گرفتی هه‌بوو هه‌قتان هه‌بێت”.

گوتیشی: “به‌داخه‌وه‌ له‌ناو گه‌رمیان و كه‌لار زه‌ویی نایاب بە بەلاش و بێ بەرامبەر دراوه‌ به‌ كەسێك، كه‌ بایی 20 ملیۆن دۆلاره، به‌داخه‌وه‌”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button