جیهانگرنگهەواڵ

سەرۆکی ئۆکرانیا: جەنگ لە سۆلیدار بەردەوامە

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند پێکدادانی سەخت لە ناوچەی دۆنێتسک بەردەوامە و بۆ پاراستنی شارەکانی سۆلیدار و باهموت و بەردەوامن لە رووبەڕووبوونەوەی سوپای رووسیا.

ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تێلێگرام رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە هەرێمی دۆنیستیک بەردەوامە لە رووبەڕووبوونەوەی سوپای روسیا.

ئاماژەی بەوەشدا، سەختترین ناوچەکانی پێکدادان لە نێوان هەردوو سوپاکەدا لە ناوچەکانی دۆنێتسک و لوهانسکی ئۆکرانیا پارێزگاری لە خاکەکەیان دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە باخموت و سۆلیدار و لە کرێمیننا و شارەدێ و گوندەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا جەنگ بەردەوامە و سوپای روسیا زۆرترین هێزی لەو ناوچەیە جێگیر کردووە و زۆرترین هێڕش لەو ناوچەیە دەکات بەڵام سوپای ئۆکرانیا بەرگری دەکات.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، دوێنێ سوپای روسیا رایەگیاند، دەستیان بەسەر شاری دۆلیداردا گرتووە هێزەکانی سوپاکەیان لەو شارە جێگیر کردووە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button