کوردستانگرنگ

ئەڵقەی کۆتایی (یەکێتی نوێ)

تەنانەت لە۳۱ی ئابیشدا کە یەکێتی ئاوارەی سەیران بەن و باشماخ بوو بوو بەقەد ئێستا دۆخی سیاسی و (سەربازی) خراپ نەبوو،مام جەلال ئەوکات دەیوت ڕاستە ئێمە شارەکانمان لەدەستداوە بەڵام ڕۆحی خەڵکمان لەدەستنەداوەو هاوسۆزمانن،بەڵام ئێستا وەک دەبینن یەکێتی سۆزو ڕۆحی خەڵک و شاخ و شاریشی لەدەستداوە،بامن بپرسم خەڵک لەپێناو چی دا ببێتە یەکێتی؟

لە دووساڵی ڕابردوودا (یەکێتی نوێ) چەندین مەلەفی قورسی خرایە سەرشان کەگرنگترینیان پەیوەندی لەگەڵ ئێران و سپیکردنەوەی دۆلار بۆ ئەو وڵاتە،هەروەها کەیسەکانی تیرۆرکردن و ڕفاندنی ڕۆژنامەنوسان و وەرگرتنی سەرانە لەبازرگانان و دەستێکەڵکردن لەگەڵ ئەوانەی کەلەلیستی تیرۆری ئەمریکیەکاندا هەن و ڕێگریکردنی ئاشکرا لەوەبەرهێنانی غاز و فرۆشتنی بەخۆرئاواییەکان، ئەمە وایکرد کە (یەکێتی نوێ) بەتەواوەتی لەهاوکێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەکان بکرێتە دەرەوەو بڕیاری کۆتایهاتنی بدرێت،ئەوەی ئێستاش دەگوزەرێ ئەڵقەی کۆتایی یەکێتیە نوێیەکەیەو ئەوانەشی کەتەحەکومی پێوەدەکەن تەنها تەسلیمبوون بەئەمری واقیعیان لەبەردەمدایە.

هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button