کوردستانگرنگ

کوڕێکی ئیبراهیم ئەحمەد ستۆپ بە وەهاب هەڵەبجەیی دەکات

وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی لەکار لادراوی دەزگای دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، ئێستا یەك یەكێتی، یەك بیروباوەڕ، یەك ئیرادە هەیە و لە دوای كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالەوە قەت وەك ئێستا دۆخی حزب و ژیانی ڕێكخراوەیی باش و تەبا نەبووە، ئێستا رێگا بە مافیاگەرێتی، قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن و جاسووسی نادرێت و كەسیش مافی ئەوەی نییە لەسەر حسابی خەڵك، كادری یەكێتی و خوێنی شەهیدان خۆی پارەدار بكات.

دەشڵێت، “كاتێك لە بەرژەوەندییە كەسێتی و داراییەكانتان درا دەكەونە وێزەی حزبی شەهیدان و تۆمەت بەخشینەوە و هەر كەس و لایەنێكیش باسی هێز و نائارامی دەكات با بفەرمووێت خۆی تاقیبكاتەوە”.

لە بەرامبەر ئەم قسانەدا، هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد، لە کۆمێنتدا بۆی دەنووسێت “خۆشی و سەرۆکەکەشی لە فڕۆکەخانەی هەولێر تاقیکراونەتەوە، بۆیە تاقیکراوەکان تاقی ناکرێنەوە”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button