فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی بەنگالۆر لە هیندستانەوە بەرەو نیودەلهی پایتەخت بەڕێکەوتووە، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی ٥٥ سەرنشینەکەی بکات کە لە پاسدابوون و بەرو فڕۆکەکە بەڕێکەوتوون.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی”زە ناشناڵ نیوز”، نزیکەی ٥٥ سەرنشین لەناو پاسەکەدا گیریان خواردووە، لەکاتێکدا فڕۆکەکەیان لە جۆری G8-116 کە تایبەتە بەکۆمپانیایی”گۆ فێرست” بەهۆی پەیوەندییە خراپەکانی نێوان تیمی زەمینی و تیمی فڕۆکەکەوە بەڕێکەوتووە.
بەپێی زانیاریی سەچاوەکە، سەرنشینەکان تیکیتی گەشتەکانیان پێبووە و جانتاکانیان پێشتر گواستراوەتەوە ناو فڕۆکە، بەڵام لەگەڵ خۆی بردوونی و سەرنشینەکانی جێهێشتووە.
دەستەی فڕۆکەوانی هیندستان داوایان لە فڕۆکەخانەکە کردووە راپۆرتی تەواویان پێبدەن دەربارەی ئەم رووداوە، لەلای خۆشییەوە وتەبێژی کۆمپانیاکە ئاشکرایکردووە لێکۆینەوە دەرباری ئەو رووداوە دەکرێت و رێوشوێنی تووند دەگیرێتەبەر.
هاوکات، ٥٣ سەنشینیان لەڕێگەی گەشتێکی فڕۆکەوانی جیاوازەوە گەشتەکەیان ئەنجامداوە، بەڵام دوو سەرنشینیان داوای گەڕانەوەی پارەکانیان کردووە لێیان.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیا، سەرنشینەکانی تر چوار کاتژمێر دواتر گەیشتوونەتە شوێنی مەبەستیان.
NRT2