لەتیف مستەفا ئەمین ناسراو بە حاکم لەتیف مستەفا کە هاوڵاتییەکی شاریی سلێمانییەوە و ماستەر و دکتۆرایی لە بارەیی یاسایی دەستوورییەوە هەیە لە بارەی دۆخی سلێمانی لە واڵەکەی خۆیەوە هاتە دەنگ، ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی:
حاکم لەتیف مستەفا: سلێمانی بوە بە جێگای تەراتێنی شەقاوەو چەتەو عەسابەکان
ئاخر مەعنای ھەیە شەرەتەقەی ٢٠ دەقەیی لەنێو گەرەکێکی نیشتەجێوون لەنێوان پیاوانی خۆتان
جا کاکیشمان دەڵێ تاقیمان مەکەنەوە
بەراستی ھەقە دانی پێدا بنێن بەھەموو پێوەرەکان شکستان ھێناوە لە ئیدارەو حوکمڕانی و رۆژ نیە سوکایەتیەک یان تاوانێک لەم شارەو ناوچەکە رونەدات
حوکمڕانی وانابێت ، حوکمڕانی و ئیدارە زانست و ئەزمون و مومارەسەیە کە ئێوە خۆتان نیتانەو ئەوەی لەدەوریشتانن و لەخۆتان کۆکردونەتەوە لەخۆتان خراپتر بۆیە رۆژ بەرۆژ ئەم ناوچەیە بەرەو خراپتر دەروات
میدیا مەگەزین
Facebook Comments Box