کوردستانگرنگ

هونەرمەند عومەر چاوشین کۆچی دواییکرد

عومه‌ر چاوشین، هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری بواری شانۆ و دراما و سینه‌مای كوردیی و یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی كورد، كه‌ رۆڵی ئافره‌تی له نواندندا بینیوه‌ كۆچی دواییكرد.

عومه‌ر چاوشین، له‌ 1942 له‌ گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌.

له‌ تافی لاویدا و ساڵی 1967 بووه‌ته‌ ئه‌ندام له‌ تیپی نواندنی سلێمانی و له‌ به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كاندا زۆرجار رۆڵی ئافره‌تی بینیوه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ به‌رهه‌مه‌كانی نواندنی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، كه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووه‌، مه‌كی عه‌بدوڵڵا، ناسراو به‌ “عه‌لییه‌ فه‌نی” رۆڵی ده‌بینی.

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌ (15ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2023) له‌ شاری سلێمانی، عومه‌ر چاوشین به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

کارەکانی

– پیسکەی تەڕ پیر

– جەنابی موفەتیش

– ژن بە ژن

– ماوتە کاولی کەی

– شایی خوێناوی

– گۆڕ هەڵکەن

– مشتەی ناو هەمانە

– مەکری ژنان

– لە چایخانەدا

– بلیت و زاوا

– کرێ گرتە

– مەلموس

– قڵیشایەوە

– کێچ

– سێ گوڵی ژاکاو

– چاوی ڤێتنام

– شێخی تەپڵە ڕەش

– دڵۆپی خوێن

– مامە خەمە

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button