کوردستانگرنگ

مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عومەر چاوشین دەکات

بەهۆی کۆچی دوایی هونەرمەند عومەر چاوشین، مەسعود بارزانی پرسەنامەیەکی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، خوالێخۆشبوو لە بواری هونەری شانۆ و درامای كوردیدا، دڵسۆزانە خزمەتێكی بەرچاوی كردووە.

ده‌قی پەیامی سەرەخۆشیی مەسعود بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و هونەرمەندی کورد (عومەر چاوشین)ـم پێ گەیشت.

خوالێخۆشبوو عومەر چاوشین لە بواری هونەری شانۆ و درامای كوردیدا دڵسۆزانە خزمەتێكی بەرچاوی بە هونەری میللەتەكەی كردووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هونەرمەندانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو كاك عومەر چاوشین بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەسعود بارزانی

16ـی كانوونی دووەمی 2023

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button