جیهانگرنگهەواڵ

سەرۆکی چیچان: ئەوەی ڕودەدات جەنگی جیهانی سێیەمە

سه‌رۆكی چیچان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نه‌یارانی رووسیا وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بزانین، كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ ئۆكرانیا رووده‌دات، جه‌نگی جیهانی سێیه‌مه‌.

رۆژی دووشه‌ممه‌ (16ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، ره‌مه‌زان كادیرۆڤ، سه‌رۆكی كۆماری چیچانی سه‌ر به‌ رووسیا باسی له‌ جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، “ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته‌ ئه‌وروپییانه‌ی كه‌ هاوپه‌یمانی ناتۆن و به‌شدارن له‌ ململانێكانی نێو ئۆكرانیا، وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ته‌ماشه‌بكه‌ین، كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌و وڵاته‌ رووده‌دات، جه‌نگی جیهانی سێیه‌مه‌.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌یه‌ك وڵاتی زلهێزی وه‌كو چین، هیندستان و پاكستان به‌شداری له‌ “چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كاندا” ناكه‌ن.

 ناوبراو له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستای وڵاتانی ئه‌وروپا قسه‌یكرد و رایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر ته‌ماشه‌ی ئه‌و دۆخه‌ بكه‌ین كه‌ له‌سه‌ر خاكی وڵاتانی ئه‌وروپا رووده‌دات، ده‌بینین كێشه‌یان هه‌یه‌، خه‌ڵك خۆپیشاندان ده‌كات و به‌رپرسه‌كانیان ده‌رده‌كه‌ن.. ئێمه‌ كه‌س ده‌رناكه‌ین، ئێمه‌ ژینگه‌یه‌كی گونجاوی كاركردنمان هه‌یه‌ و كێشه‌مان نییه‌، سه‌رۆك رۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجامده‌دات و كاره‌كانی به‌ڕێده‌كات”.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button