کوردستانگرنگ

قاچاخچییەک هێرش دەکاتە سەر دوو کارمەندی بازگەی کەرکوک و یەکێکیان بریندار دەکات

قاچاخچییەک تەقە لە دوو کارمەندی چاودێریکردنی بازگەکانی کەرکووک كرد و یەکێکیان بریندار كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (17ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، موقەدەم عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە كوردستان24ـی راگەیاند، لەسەر رێگەی پشتێنەیی کەرکووک دوو کارمەندی بازگه‌یه‌ك ھەوڵیانداوە شوفێرێ بارھەڵگرێک رابگرن بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام شۆفێرەکە نەوەستاوە و تەقەی لەو دوو کارمەندە کردووە.

گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، یەکێک لەو کارمەندانە گـولـلـه‌ بەر دەستی کەوتووە و برینداربووە، بەڵام برینەکەی سووکە.

له‌باره‌ی شۆفێری ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ش كه‌ پۆلیسێكی بریندار كردووه‌، به‌گوته‌ی موقه‌دم عامر شوانی، “شۆفێرەکە بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵھاتووە.”

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button