بەپێی زانیارییەکانی میدیا مەگەزین، برێت مەکگۆرك لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی لەسەر چەند تەوەرێك قسەی کردووە و ئاگاداری کردووەتەوە کەوا دەبێت لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی ئاشت ببنەوە و بەیەکەوە یەکێتی بەڕێوە ببەن، هەروەها هۆشداری بە بافڵ تاڵەبانی داوە و کەوا یەکێتی و سنووری سەوز کەوتۆتە ژێر ئەژموونی ئیرانییەکان و مانگانە لەرێگای یەکێتییەوە لە فرۆکەخانەی سلێمانی و مەرزەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی زیاتر لە ملیارێك دۆلاری ئەمرێکی بە شێوەی کاش دەنێردرێتە وڵاتی ئیران.
هەر بەپێی زانیارییەکانی میدیا مەگەزین، سەبارەت بە ئەژی ئەمین برێت مەکگۆرك بە بافڵ تاڵەبانی ڕاگەیاندووە بەهیچ شێوەیەك تەداخولی ئیش و کارەکانی ئەژی ئەمین نەکات و لای وڵاتانی هاوپەیمانان ئەژی ئەمین سەرۆکی ئاژانسی زانیارییە.
سەبارەت بە کەیسی تیرۆرکردنی هاوکار جاف کەوا وەکو هاوپەیمانێکی وڵاتە هاوپەیمانەکان بەتایبەت ئەمریکا، بە بافڵ تاڵەبانی ڕاگەیاندووە، دەبێت بەهەر شێوەیەك بێت ئەو تۆمەتبارانە تەسلیمی یاسا بکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن چونکە ئەوان هەستاون بە تیرۆرکردنی هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکا و وڵاتان.