کوردستانگرنگ

کامێرای خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لە هەولێر دەکەوێتە کار

كامێرای پۆینت تو پۆینیت كەوتەكار

هەفتەی داهاتوو كامێرای پۆینت تو پۆینت لەهەولێر دەكەوێتەكارو وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە خۆیان لەسزای دارایی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕۆیی بپارێزن.

فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: لەچوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ كەمكردنەوەی قوربانییەكانی هاتوچۆ و كۆنترۆڵكردنی تیژڕۆیی، وەكو قۆناغی یەكەم، كامێرای تۆماركردنی تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ یان Point to Point كە تێكڕای خێرایی لەنێوان دوو كامێرا تۆمار دەكات، لە شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر لە نێوان شەقامی كەركوك بۆ شەقامی بنەسڵاوە لە هەردوو ساید ئەو كامێراییە لە هەفتەی داهاتوو دەكەوێتە كار.

وتیشی: ئاگاداری شوفێرانی ئازیز دەكەینەوە كە بۆ ئەوەی خۆتان لەسزای دارایی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕۆیی بپارێزن، نابێ لە شەقامی ١٢٠ مەتری لەمەولا تیژڕۆیی بكەن و لە هەموو ١٢٠ مەتری خێرایی رێگا پێدراوە بەم جۆرەیە:
یەكەم: ئۆتۆمبێلی بچووك نابێت لە ١١٠ كیلۆمەتر لەكاتژمێرێك خێراتر بڕوات. هەر خێراییەكی زیادە بۆتان تۆمار دەكرێت و سزای دارایی دەدرێن جا كامێراكە دیار بێت یان نا.
دووەم: ئۆتۆمبێلی گەورە (بارهەڵگر) نابێت لە ٨٠ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێك خێراتر بڕوات. هەر خێراییەكی زیادە بۆتان تۆمار دەكرێت و سزای دارایی دەدرێن جا كامێراكە دیار بێت یان نا.
راشیگەیاند: شوفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەكەینەوە كە تەنیا ڕێگا پێدراون لەهێلی دیاریكراو بۆیان شوفێری بكەن. بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبنەوە.

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت: “هیوادارین خۆتان لەسزا بپارێزن و بە گوێرەی ڕێنماییەكان بۆ سەلامەتی خۆتان و هاووڵاتیانی دیكە شوفێری بكەن.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button