وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ناردنی 400 ملیارەکە بۆ هەرێم هیچ گرفتێکی ئەوتۆ نەماوە، تەنیا ھەندێك وردەكاریی كارگێڕی ماون.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لیژنە تایبەتەكان بەردەوامن لە گفتوگۆ و ھەماھەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ ناردنی 400 ملیارەکە.
هەروەها وتیشی، گرفتێكی گەورە لەبەردەم ناردنەكەی نەماوە و تەنها ھەندێك وردەكاریی كارگێڕی ماون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی 13 کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی 400 ملیار وەک تەواوکاری پشکی هەرێم بۆ ساڵی 2022
Facebook Comments Box