کوردستانگرنگ

جێگری نوێی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا: ئێمە گرنگی بە مەترسی داعش دەدەین بۆ سەر هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ لە میانه‌ی دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی ئەوروپا، گۆڕانکاری لە پۆستی جێگری سەرۆک پەرلەمان کرا، دوای ئه‌وه‌ی ئیڤا کالی جێگری پێشووی سەرۆکی ئه‌و په‌رله‌مانه‌، بەهۆی گەندەڵییەوە له‌كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌ و ئه‌مڕۆ مارک ئەنجێل له‌ شوێنی ده‌ستنیشانكرا.

لەیەکەم دیداری رۆژنامەوانیدا، جێگری نوێی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا، دەربارەی مەترسی داعش لەهەرێمی کوردستان و عێراق، وه‌ڵامی پرسیارێک دەداتەوە .

مارک ئینجیل جێگری نوێی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ئاشکرایکرد، ئەوان وەک چۆن گرنگی بە پرسی ئۆکرانیا دەدەن، بەهەمان شێوە مەترسی داعش لەهەرێمی کوردستان و عێراق، جێگه‌ی گرنگی ئێمه‌یه‌.

جێگری نوێی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا گوتی، ئێمە سنوورمان لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتاندا هەیە و گرنگی بە وڵاتانی رۆژهەڵات و رۆژئاواش دەدەین.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button