کوردستانگرنگ

نوسینگەی فازڵ میرانی ڕونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

نووسینگەی راگه‌یاندنى به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتى دیموكراتى كوردستان، روونکردنەوەیەکی لەبارەی لێدوانێکی (فازڵ میرانی) بڵاوکردەوە، کە هەندێک تەفسیری نەرێنی بۆ کراوە “ئەسڵ و ئەساسی نییە”.

لە روونکردنەوەکەی نووسینگەی فازڵ میرانی هاتووە “دوێنێ رۆژى سێشه‌ممه‌ 17/1/2023، به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕیى مه‌كته‌بى سیاسى له‌ لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24، گوتویەتی كه‌ ئێمه‌ى پارتى كێشه‌مان نییه‌ و كۆده‌بینه‌وه‌ و ئه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى بڵێ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین”.

ئاماژە بەوەشکراوە: “پرسیاركرا كه‌ ده‌گوترێ كێشه‌تان هه‌یه‌، له‌ وه‌ڵامدا گوترا ناحه‌زانمان وا ده‌ڵێن، كه‌ مه‌به‌ست له‌ ناحه‌زانمان هه‌میشه‌ ناحه‌زانى كورد و كوردستانه‌، به‌داخه‌وه‌ هەندێك تەفسیراتى نه‌رێنى بۆ كراوه‌، كه‌ هیچ ئەسڵ و ئەساسی نییه‌ و به‌ڕێزیان گوتویەتی كێشه‌شمان هه‌بێت چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین”.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button