جیهانگرنگهەواڵ

لە ڕوداوێکی تەقەکردن لە کالیفۆرنیا شەش کەس گیانیان لە دەستدا

بەرپرسانی کالیفۆرنیا رایانگەیاند، بەهۆی رووداوی تەقەکردنێکەوە لە ماڵێکدا لە کالیفۆرنیا شەش کەس گیانیان لە دەستداوە.

بەرپرسانی کالیفۆڕنیا ئاماژەیان بەوەشکردووە، کۆرپەیەکی تەمەن شەش مانگ و دایکە تەمەن ١٧ ساڵەکەی لە نێو کوژراوەکاندا بوون، دەشڵێن، “تەقەکردنەکە هێرشێکی بە ئامانج و کۆمەڵکوژییەکی ترسناک بووە.”

مایک بۆردۆ سەرۆکی پۆلیسی شارۆچکەی تولار ئەو شارۆچکەیەی رووداوەکە تیایدا روویداوە رایگەیاند، کوشتنەکە پەیوەندی بە بازرگانی نایاسایی دەرمانەوە هەیە و وتی ئەفسەرانی پۆلیس هەفتەی ڕابردوو هەمان ئەو ماڵەیان پشکنیوە بۆ دەرمان.

بۆردۆ وتوشیەتی، “باوەڕمان وایە ئەمە پەیامێک بووە و نێردرا. باوەڕمان وایە ئەم خێزانە کراونەتە ئامانج.”

باسی لەوەشکردووە، هێرشەکان لە گۆشین روویانداوە، ناوچەیەکی جووتیارییە و پێنج هەزار و ٤٠٠ کەسی تیادا دەژی، دەکەوێتە ناوەڕاستی رێگای نێوان لۆس ئانجلس و سان فرانسیسکۆوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە تەنها، دوو ئافرەت رزگارییان بووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی خۆیان حەشارداوە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button