کوردستانگرنگ

وەزیری ناوخۆی هەرێم بانگهێشتی کونسوڵی تورکیا دەکات

لەسەر ڕووداوەکەی شەوی رابردوو کە پێنج هاوڵاتی باشووری کوردستان لە تورکیا کوژران، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بانگهێشتی کونسوڵی تورکیای لە هەولێر کرد.

سه‌فین دزه‌یی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ بانگهێشتی کونسوڵی گشتی تورکیای کردووە.

سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەدا، داواکراوە بە زووترین کات بەدواداچوونی جددی بۆ ئەو رووداوە بکرێت و ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی رابگەیەندرێت، هەروەها ئەوانەشی لەپشت ئەو هێرشەوە بوون، لەرێگەی دادگاوە سزا بدرێن.

شەوی رابردوو (18/19ـی کانوونی دووەم) لەسەر رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان هێرشی چەکداری کرایە سەر پێنج ئەندامی یەک خێزان کە دانیشتووی پارێزگای دهۆک بوون، لە ئەنجامدا هەموویان گیانیان لەدەستدا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button