فوئاد حوسێن: گەشبینم بە داهاتووی عێراق
دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق له 2003ـەوه بووەته وڵاتێکی دیموکرات و گوتیشی: “گه‌شبینم به داهاتووی”.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 18ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له پانێڵێكی كۆڕبه‌ندی داڤۆس به‌ناونیشانی (رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاڵی بەیەکگەیشتن یان مەیدانی رووبەڕووبوونەوە)، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، عێراق له 2003ـەوه بووەته وڵاتێکی دیموکرات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها گوتی: “پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیه و توانیویمانه وڵاتانی ناوچەکه‌ش کۆبکه‌ینه‌وه”.
ده‌شڵێت: “لەنێوان سیاسەتی دەرەکی و ناوخۆیی عێراق، بەریەککەوتن هەیه، هه‌روه‌ها پەیوەندیی نێوان عێراق لەگەڵ (ئێران و تورکیا) هەمەلایەنەیه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتیش هه‌یه”.
له‌باره‌ی سنووربه‌زاندن و هێرشكردنه‌سه‌ر وڵاتان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت: “هێرشکردنه سەر هه‌ر وڵاتێك، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانه”.
گوتیشی: “پرسی ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران و تورکیا کێشەی ناوخۆی ئەم وڵاتانەن”.
له‌باره‌ی داعشه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووپاتیكرده‌وه، پاشماوەکانی داعش له سووریا مەترسییه بۆ سەر عێراق و ناوچەکه، هێزه عێراقییەکان توانیان داعش تێکبشکێنن.
میدیا مەگەزین