مەسعود بارزانی لهبارهی رووداوهكهی مێردینهوه، پهیامێك بڵاودهكاتهوه و سهرهخۆشی له لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئهو پهلاماره دهكات.
ئهمڕۆ پێنجشهممه (19ـی كانوونی دووهم/یهنایری 2023)، سهرۆك بارزانی له پهیامێكدا رایگهیاندووه، “بە رووداوی هێرشكردنە سەر چەند هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای مێردینی توركیا زۆر خەمبارم”.
مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو پەلامارە دەكات و رایگهیاندووه، “خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم”.
ههروهها مەسعود بارزانی له پهیامهكهیدا ئاماژهی بهوهكردووه، “لەوە دڵنیام حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا هەوڵی جددی و تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی راستییەكانی ئەو رووداوە ئاشكرا بكرێن و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن”.
دهقی پهیامهكهی مەسعود بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە رووداوی هێرشكردنە سەر چەند هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای مێردینی توركیا زۆر خەمبارم. سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو پەلامارە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەوە دڵنیام حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا هەوڵی جددی و تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی راستییەكانی ئەو رووداوە ئاشكرا بكرێن و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن.
مەسعود بارزانی
19ی كانوونی دووەمی 2023
میدیا مەگەزین