کوردستانگرنگ

تەرمی ئەو پێنج هاووڵاتییەی پارێزگای دهۆک کە لە رێگەی نێوان نسێبین مێردین کوژرابوون بەخاک دەسپێردرێن

تەرمی ئەو پێنج هاووڵاتییەی پارێزگای دهۆک کە لە رێگەی نێوان نسێبین – مێردین کوژرابوون، بەخاک دەسپێردرێن.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو تەرمی ئەو پێنج هاووڵاتییەی لە رێگەی نێوان نسێبین – مێردین کوژرابوون، بەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی ئایینی و سیاسی لە مزگەوتی غوفران لە دهۆک تەرمەکان شۆردران و نوێژی مردوویان لەسەر کرا و دواتر تەرمی حاجی عەبدوڵڵا و هاوسەر و کچەکەی بۆ گوندی باگێرا بەڕێکرا و بڕیارە لەوێ بەخاک بسپێردرێن.

هەروەها تەرمی مەلا ئەحمەد جەلالەدین و دایکی بۆ شێلادزێ بەڕێکران و بڕیارە ئەوانیش لەوێ بەخاکسپێردرێن.

حەربی رێکانی کەسوکاری قوربانییەکان ئاشکرایانکرد، تۆمەتباران دەستگیرکراون دوای پرسە سەردانی تورکیا دەکەنەوە، گووتیشی ئێستا دۆسییەکەیان لە تورکیا کراوەیە و لە رێگەی باشترین پارێزەرەوە هەوڵدەدەن تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button