محەمەد شیاع سودانی: عێراق پێویستی بە مانەوەی سوپایی ئەمریکایە
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌كۆتا دیداری رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردووه، پێویستییه‌كی زۆریان به‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، هێز و گرووپه میلیشیاكان دژایه‌تی ئه‌م بۆچوونه‌ی سوودانی ده‌كه‌ن و داوای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی نیشتمانی عێراقیش دووپاتیده‌كاته‌وه، سه‌ردانی برێت مه‌كگۆرك بۆ عێراق چه‌ندین دۆسێ له‌خۆده‌گرێت له‌نێویاندا دۆسێی وزه و گازه.
سوودانی له‌نێوان دڵخۆشكردنی واشنتن و توڕه‌نه‌كردنی ئێران‌دا گیریخواردووه، ئه‌مه ناونیشانی راپۆرتێكی پێگه‌ی میدڵ ئیست ئۆنڵاینه و به چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی سوودانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ده‌ستیپێكردووه و رایگه‌یاندووه، ئه‌و دیداره زۆر شتی روونكرده‌وه، كه عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش پێویستی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا توڕه‌بوونی ئێران و میلیشیا و هێزه شیعییه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و باڵه سه‌ربازییانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا به ئامانجی راهێنان و راوێژكاری سه‌ربازی، هه‌زار سه‌ربازی له‌عێراقدا له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له سووریا و عێراق هێشتووه‌ته‌وه.
لەلایەکی دیکەوە جه‌مال زاری سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی نیشتمانی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانی برێت مه‌كگۆرك رێكخه‌ری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكووری ئه‌فریقا بۆ عێراق، چه‌ندین پرس له‌خۆده‌گرێت له‌نێویاندا دۆسێی وزه‌یه.
به‌بڕوای جه‌مال زاری سه‌ردانی شانده‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌غدا، بۆ گفتوگۆیه له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانیان له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و حه‌ریر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دۆسییه‌ی وزه و مه‌یلی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گازی عێراقیش، پرسێكی دیكه‌یه كه به‌هۆی شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیاوه به‌گرنگییه‌وه لێی ده‌ڕوانێت.
هەرچی فالح خه‌زعه‌لی ئه‌ندامی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانی فه‌تحە پێیوایە، نابێت هێزی ئەمریکی لە عێراق بمێنن، له‌لێدوانێكدا ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته به هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی دووبه‌ره‌كی مه‌زهه‌بی و سیاسی له‌عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته بڕیاری په‌رله‌مان به ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ بكرێت و داواش له حكومه‌تی نوێ ده‌كات ئه‌و به‌رپرسیارێتییه هه‌ڵبگرێت.
میدیا مەگەزین