بڵێسه جه‌بار فه‌رمان رایگه‌یاند، وه‌كو یه‌كێتی ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ پارتی كۆببنه‌وه و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن. جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه، “به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان واده‌خوازێت پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یه‌كێتی باشبن.”
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (21ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاند، پارتی و یه‌كێتی دوو حزبی مێژوویی هه‌رێمی كوردستانن و هیچ كات یه‌كێكیان به‌بێ ئه‌وه‌ی دیكه ناتوانێت هه‌رێم به‌ڕێوه‌ببات، حكومه‌ت پێكبهێنێت و هه‌رێمی كوردستانیش بپارێزێت، ئه‌مه ده‌بێت لای هه‌مووان روون و ئاشكرا بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “پێویسته یه‌كێتی و پارتی ئه‌و چه‌نده بزانن، به‌بێ یه‌كتر به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت، كێ ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات، له‌لایه‌ن كێیه‌وه ده‌ستپێشخه‌رییكه ده‌كرێت و له كوێ داده‌نیشن، بێگومان ئه‌مه ده‌بێت میدیا رۆڵی خۆی لە هێورکردنەوەی بارودۆخەکە ببینێت.”
له‌باره‌ی دووباره ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له‌نێوان هه‌ردوو حزبه‌كه‌دا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گوتی، “بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان وادەخوازێت پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی باشبێت، هەربۆیە ئامادەی کۆبوونەوەین لەگەڵ پارتی.”
میدیا مەگەزین