کوردستان

بڕیارێكی نوێ بۆ ئەو ماڵانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە، لەمەودوا کرێی مانگانە 45 هەزار دیناریان بۆ دێتەوە.

هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان، گوتیشی: “پێشتر تاوەکو ساڵی 2021 بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون هەر ماڵێک پێوەری ئاوی نەبەستایە، بڕی 100 هەزار دینار کرێی ئاوی مانگانەی بۆ دەهاتەوە، دواتر کەمکرایەوە بۆ 80 هەزار دینار و دوایین نووسراویش لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بەدەستمان گەیشتووە، بڕه‌كه‌ی بۆ 45 هەزار دینار کەمکردووەتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button