کوردستانگرنگ

سێ قوتابی 10 ھەزار دۆلار دەدۆزنەوە و دەیگەرێننەوە بۆ خاوەنەکەی

ئەمڕۆ شەممە 21/1/2023، لە قوتابخانەی (ئەمین ڤەیزی) لە گەڕەکی عەواڵ لەشاری سلێمانی، سێ قوتابی بەناوەکانی (محەمەد نەوزاد، ئاریا میدیا، یاد لوقمان) نزیکەی یەک دەفتەر دۆلار دەدۆزنەوە، تەواوی پارە دۆزراوەکە ڕادەستی بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیان دەکەن بۆئەوەی پارەکە بگێڕنەوە بەخاوەنەکەی.

لەمبارەیەوە نەوزاد محەمەد، باوکی یەکێک لەو قوتابیانەی پارەکەیان دۆزیوەتەوە رایگەیاند: “کوڕەکەم لەگەڵ دوو قوتابی ھاوڕێی بڕێک پارەی زۆریان دۆزیوەتەوە، بە خۆشحاڵییەوە پارەکەیان ڕادەستی بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیان کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا پارەکە لای بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە و چاوەڕێ دەکەین، خاوەنی پارەکە بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی پارەکەی وەربگرێتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button