بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکردووە “تۆمەتباری سەرەکی روداوی کوشتنی خێزانە پێنج کەسییەکەی دهۆی پەیوەندی زۆر باشی لەگەڵ ئەو خێزانەدا هەبووە و ئاگادار بووە دەچنە تورکیا و چەند رۆژێک پێشتر پیلانەکەی داناوە و گەڕاوەتەوە تورکیا “.
پۆلیس دەڵێت “تۆمهتبار ناوی ( ف. أ )ـه، خهڵكی نسێبینه و لە بەشی میکانیک لە کۆمەڵگهی ئەڤرۆستیی شاری دهۆک بۆ ماوەی چهند ساڵێك کاریکردووە”.
شەوی 18/1/2023، لەسەر رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە تورکیا هێرشی چەکداری کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بەرەو دیاربەکر دەچوون، لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتی دانیشتووی دهۆک کوژران.
Facebook Comments Box