کوردستانگرنگ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پەیمانگایەکی کولتووری دانا

سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان بەردی بناغەی پەیمانگه‌يه‌كى كولتووريی فەرەنسی ـ ‏ئەڵمانی له‌ هه‌ولێر دانا.

ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 22ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2023)، ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی هەریەك لە ئيريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا، ‏مارتين يێگه‌ر ‏باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق، كونسوڵانی هەردوو وڵات لە هەولێر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەسەر قەڵای هەولێر، ‏بەردی بناغەی په‌يمانگه‌ى داهاتووى كولتووريى هاوبه‌شى فه‌ره‌نسى ـ ئه‌ڵمانى دانا.

لە میانه‌ی گوتارێكدا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، ئەم پەیمانگەیە دەبێتە پردێكی دیكەی دۆستایەتيی نێوان ‏هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا و فەرەنسا.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button