جارێكی دیكه سوپای عێراق هه‌ڵیكوتایه سه‌ر گوندی په‌لكانه و رێگری له جووتیاره كورده‌كانی ئه‌و گونده ده‌كات زه‌وییه‌كانیان به‌كاربهێنن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (22ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، له كه‌ركووك جارێكی دیكه سوپای عێراق هه‌ڵیكوتایه سه‌ر گوندی په‌لكانه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك و رێگری له جووتیاره كورده‌كانی ئه‌و گونده ده‌كات زه‌وییه‌كانیان به‌كاربهێنن. هەروەها “پەلكانە بەهێزی سەربازی گەمارۆدراوە”
محەممەد ئیسماعیل، نوێنەری جووتیارانی ناحیه‌ی سەرگەڕانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك راگەیاند، ئامر لیوای 31ی سوپای عێراق كە ناوی “حەسەن هادییە” لەسەر داوای عەرەبە هاوردەكان بەهێزێكی سەربازییەوە هاتووه‌تە گوندی پەلكانە و هەڕەشەی لە جووتیاران كردووه، كە بەهیچ شێوەیەك نابێت زەوییەكانییان بەكاربهێنن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزەكەی سوپای عێراق دەستیان بەسەر كەرەستە كشتوكاڵییەكاندا گرتووە و مەڕەشەكانی ئاودانیان لێكردووه‌ته‌وه.
نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان داواشی لە سەركردایەتی كورد و پەرلەمانتاره كورده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد فریایان بكەون.
میدیا مەگەزین