کوردستانگرنگ

ڕوونکردنەوەیەک لە یەکێتی زانایانەوە

روونکردنەوە

لەسەر بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا لەسەر بەڕێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەپێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەک روونی بکەینەوە، کە ئەمە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کەناڵی کوردستان تی ڤی بووە لەسەر بابەتی ئیسراف و رای بەڕێزیان وەرگیراوە، کە ماوەی ۱٦ خولەک قسەی کردووە، کچەکە کە یەکێک بووە لە ستافی تیمی راگەیاندنی کەناڵەکە کە شەش کەس بوونەو بێ مۆڵەت وەرگرتن گوایە وێنە دەگرێت کەچی سناپ و ڤیدیۆیی وەرگرتووە بەبێ ئاگایی بەرێزیان و بڵاوی کردۆتەوە.
ئەنجامدانی بەرنامەو لێدوانی رۆژنامەوانی بەتایبەت بۆ کەسایەتیەکی دیاری وەک سەرۆکی زانایان کە رۆژانە چەندین کەناڵ و دەزگای میدیایی داوای لێدوانی لێ دەکەن شتێکی ئاساییەو هەر مرۆڤێکیش لە کردارو پەرێزی خۆی بەرپرسیارە نەک لە هەڵسوکەوتی کەسانی بەرامبەر.

راگەیاندنی یەکێتی زانای ئایینی ئیسلامی کوردستان
۲۳ی۱ی۲٠۲۳

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button