کوردستانگرنگ

له‌ گوندێكی سنووری ئاكرێ ژن و پیاوێك پێكه‌وه‌ كوژران

به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌ گوندێكی سنووری ئاكرێ ژن و پیاوێك پێكه‌وه‌ كوژران.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ قه‌زای ئاكرێ راگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی كاتژمێر 2:00، له‌ گوندی (گربیش)ـی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی دینارتێ له‌ قه‌زای ئاكرێ، ژن و پیاوێك به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ پێكه‌وه‌ كوژران.

به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “بكوژ و كوژراوه‌كان خه‌ڵكی هه‌مان گوند بوونه‌ و خزمایه‌تییان هه‌بووه‌.”

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌رمی ژن و پیاوه‌كه‌ بۆ پزیشكی دادی شاری دهۆك ره‌وانه‌ كراون، به‌ڵام تا ئێستا بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو كوژراوه‌كه‌ بڕیاريان نه‌داوه‌، پرسه‌یان بۆ داده‌نێن یان نه‌، چونكه‌، “رووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌.” 

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button