کوردستانگرنگ

125 وڵاتی جیهان به‌هۆی ڕۆناڵدۆوه‌ داوایەک له‌ سعودیه‌ ده‌كه‌ن؟

ڕاپۆرتی مێدیا سعودییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ چه‌ندان كه‌ناڵی جیهانیی بۆ گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان، كه‌ بۆ 125 وڵاتی جیهان په‌خش ده‌كه‌ن، داوایان له‌ سعوودیه‌ كردووه‌ ڕێگه‌ و مافی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی ئه‌و خوله‌یان پێ بده‌ن.
ئه‌م داوایه‌، دوای ئه‌وه‌ دێ كه‌ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌ بۆندێك كه‌ مووچه‌ی ساڵێكی ده‌گاته‌ 200 ملیۆن یۆرۆ، چووه‌ یانه‌ی نه‌سڕی ئه‌و وڵاته‌.
رۆژنامه‌ی (رياضية)ی سعوودی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌موو كیشوه‌ره‌كانی جیهان، 37 كه‌ناڵ مافی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی خولی سعوودیه‌یان پێ دراوه‌، دیارترینیان پورتوگال، ئیسپانیا، چین، تایله‌ند و ئیدۆنیسیان، به‌ جۆرێك ئه‌و كه‌ناڵانه‌، له‌ هه‌ر گه‌ڕێكی خوله‌كه‌، دوو یاریی بۆ 125 وڵاتی جیهان ده‌گوازنه‌وه‌. هاوكات گرووپی كه‌ناڵه‌كانی ئێس ئێس ئێسی وه‌رزی، له‌ دانوستاندایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی مافی گواستنه‌وه‌ یارییه‌كانی ئه‌و خوله‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا به‌ده‌ست بێنێ. بڕه‌پاره‌ی ده‌ستخراو له‌ وه‌رگرتنی ئه‌و یارییانه‌، به‌سه‌ر ده‌سته‌ی خوله‌كه‌ و یانه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێ.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button