کوردستانگرنگ

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی پێدانی لۆگۆی تاکسی بە فەرمانبەران بڕیار دەدات

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ, پێدانی لۆگۆی تەکسی بەو شوفێرانەی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و لە هێڵی گواستنەوەی نێوان ئەو ناوچانە و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، بەو مەرجەی بەر لەم فەرمانە خاوەن هێڵی گواستنەوە بن بە پشتگیری بەڕێوەبەری گواستنەوەی تایبەتمەند ئەو شوفێرانە دەتوانن مۆڵەتی شوفێری بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان یان هی حکومەتی فیدراڵیان هەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کە

پێدانی لۆگۆی تەکسی بەو هاووڵاتییانەی کە دانیشتووی شارەکانی هەرێمی کوردستان بە پشتگیری موختار و ئاسایشی گەڕەک ئەگەر بەڵگەنامەی فەرمییەکان سەر بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش بێت، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان هاوکاردەبن بۆ پێدانی مۆڵەتی شوفێری تایبەتمەند بەو هاووڵاتییانە.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەش هاتووە، کە هەر مووچەخۆرێکی کەرتی گشتی مووچەکەی لە یەک ملیۆن دینار کەمتر بێت، رێگەی پێدەدرێت کە لۆگۆی تەکسی وەربگرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button