حکومەتی فیدراڵی بڕیاری ناردنی كاروانێكی دیکەی نەوتی سپی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دەدات و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە نەوتەکە دەگات.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 25ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: 60 تەنكەر نه‌وت کە دەکاتە دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپی، ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بێبەرامبەر بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەكرێت.
هه‌روه‌ها وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لەم بڕە نەوتە 30 تەنكەر بۆ پارێزگای هەولێر، دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ دابیندەکرێت، هەروەها 30 تەنكەریش بۆ پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین دابیندەکرێت.
روونیشیكرده‌وه، دوای هاتنی ئەو بڕە نەوتە، چاوەڕواندەکرێت راستەوخۆ نرخی بەهای نەوتی سپی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دابەزێت و پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپیش خێراتر بکات.
میدیا مەگەزین