کوردستانگرنگ

لەسەر دووعا و نوشتە و فاڵکردن قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگایەک لە سلێمانی دادەخات

لەسەر دووعا و نوشتە و فاڵکردن، قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگایەک لە گەڕەکی کوردسات دادەخات.

بە گوێرەی راگەیندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و بە فەرمانی قائیمقامیەت، بەهۆی دووعا و نوشتە و فاڵکردنەوە ئارایشتگای شاهان لە گەڕەکی کوردسات دادەخرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، بۆ رووبەڕوکردنەوەیان بە رێکارەکانی یاسا، بە فەرمانی دادوەری یەکی لێکۆڵینەوەی سلێمانی ئەو کەسەی دووعا و نوشتەی کردوە و ئەو شۆفێرەشی کاری گەیاندنی دووعا و نوشتەکانی کردووە دەستگیرکراون.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button